أقسام المدونة






لاينةگرانى پارتی وبارزانى لةگةرميان


الخميس، 10 أبريل، 2014

بارزانی : گه‌یشتوینه‌ته‌ قۆناغی بریار دانی خه‌ڵكی كوردستان له‌باره‌ی ده‌وڵه‌تی كوردی

من طرف علي عادل عدنان جاف  |  التسميات :

بارزانی : گه‌یشتوینه‌ته‌ قۆناغی بریار دانی خه‌ڵكی كوردستان له‌باره‌ی ده‌وڵه‌تی كوردی
بارزانی رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر له‌ پاش هه‌ڵبژارن عێراق هه‌روه‌ك جاران مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كورد كردوو هه‌وڵی دا كورد بخاته‌ بازنه‌ی پاشكۆیه‌تی به‌غدا ئه‌وه‌ ئه‌و كاته‌ رێفراندۆم ده‌كه‌ین با خه‌ڵكی كوردستان بڕیار بدات، ئایا له‌گه‌ڵ عێراق ده‌مینێته‌وه‌ یان نا".
سایتی ئه‌نستیتیۆی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست بڵاو كردۆته‌وه‌ له‌ زاری بارزانی كه‌ كورد پاشكۆیه‌تی قبوڵناكات و ئه‌گه‌ر ده‌ستوور جێبه‌جێ نه‌كرێت له‌ عێراق هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و ده‌وڵه‌تی كوردی و ریفراندۆم هه‌نگاو ده‌نێت".
هه‌روه‌ها سەرۆکی ھەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێ کە ئەمەریکا چەندین ھەڵەی لە عێراق کرد، یەکێک لەو ھەڵانە ئەوەبوو رێگەی بە کورد نەدا دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی رابگەیەنێ.
مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ ژمارەیەک لێکۆڵەر لە پەیمانگای رۆژھەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند کە لەدوای ئازادبوونی عێراق لە ساڵی 2003، ئەمەریکا چەندین ھەڵەی کرد، یەک لەو ھەڵانە ئەوەبوو ئازادکردنی عێراقی کردە داگیرکردن، یەکێکی دی لەو ھەڵانە ئەوەبوو رێگەی بە کورد نەدا سەربەخۆیی خۆی رابگەیەنێت.
سایتی ئەنستیتیۆی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زاری بارزانی رایگەیاند کە ھەڵبژاردنە پەرلەمانیەکانی عێراق کە بڕیارە ٣٠ی ئەم مانگە بەڕێوە بچێ، زۆر گرنگە بۆ بارودۆخی ئێستا و گوتیشی ’عێراق ئێیستا لەسەر دووڕیاندا دەژی، ئەگەر ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامێکی وای لێکەوتەوە کە کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا بەتەواوی چارەسەر ببن و بەغدا رێز لە دەستوور بگرێت و کوردیش ببێتە ھاوبەشێکی راستەقینە لە بەڕێوەبردنی عێراقدا، ئەوکاتە ئێمەش پشتیوانی لە عێراق دەکەین، ئەگەر ئەو ئەنجامەی لێ نەکەوتەوە ئێمە ریفراندۆمێک رێک دەخەین بۆ ئەوەی خەڵکی کوردستان بڕیار بدات ئایا دەیانەوێ لەگەڵ عێراق بمێننەوە یان نا’.

0 التعليقات:

الكاتب

.

المدونات

سياية

التسميات

الكاتب

.

الحصول على كل المشاركات في صندوق البريد الإلكتروني

كل المشاركات لدينا مباشرة في صندوق البريدك.
layengran layengran.com